
دنیا لە نێوان ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنگیی فۆتۆکاندا
ساسان محەمەد سێڵفی و سێڵفاندن وەک دژ کاتێک لە دۆخی سێڵفی ورد دەبینەوە، هەست دەکەین کە چرکەی دەرکەوتنی و دۆخی (زیادەڕەویکردن) و ئالوودەبوون پێی لێک جیا ناکرێتەوە. سێڵفی، لەگەڵ دەرکەوتنیدا دەرکەوتنی قەیرانی ناسنامەشە، ئەمەش بەهۆی بەردەوام چرکاندنی سێڵفییەکان پیشانمان دەدات کە (تێکدان و شڵەژانی








